کرێکاریکی کورد لە تاران گیانی لەدەست دا
16:36 - 18 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی سەقز بەهۆی رووداوی کارەوە لە تاران گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ٩ی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ١٨ی رێبەندان کرێکارێکی کورد بەناوی \"داود رۆستەمی\" لە کاتی کارکردندا لە بینایەک بەربۆتەوە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
\"داود رۆستەمی\" کوڕی یووسف و خەڵکی گوندی \"عارەبەلەنگ\"ی ناوچەی سەرشیوی سەقز بووە کەلە کاتی کار کردندا و بەهۆی کەمتەرخەمیی خاوەنکارەکەی گیانی لەدەست داوە.
چالاكانی كرێكاری لەو باوەڕە دان کە کەمتەرخەمیی خاوەنکار، ئیمەنی نەبوون شوێنی کار و ناستاندارد بوونی كەرەسەكانی کار لە هۆكارە سەرەکییەكانی گیان لەدەست دانی كرێكارانە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩١ەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران ٤٢ كرێكاری كورد بەهۆی رووداوی جۆراوجۆرەوە گیانیان لەدەست داوە، لەلایەكی دیكەشەوە بەهۆی گیروگرفت و كێشەوە هەتا ئێستا چەندین كرێكاریش دەستیان داوەتە خۆكوژی و كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو کراوەتەوە و دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.