کرێکارانی وزەخانەی کۆڵەسەی سەردەشت، ٤ مانگە مووچەیان پێنەدراوە
20:53 - 7 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: تێکرای شۆفیر ماشێن و کرێکارانی وزەخانەی کۆڵەسە لە ناوچەی سەردەشت ماوەی چوار مانگە مووچەیان پێنەدراوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ بەرپرسانی وزەخانەی کۆڵەسە لە ناوچەی سەردەشت بە بیانووی نەبوونی بودجە ماوەی چوار مانگە لە دانی مووچەی کرێکار و فەرمانبەران ئەو وزەخانەیە خۆ دەبوێرن.
ئەو وزەخانە ئاوییە کە ساڵی رابردووش بەهۆی نەدانی مووچەی کرێکاران بۆ ماوەی چەند رۆژێک راوەستابوو، لە ئێستاشدا بە تەواوەتی راوەستاوە.
کرێکارانی وزەخانەی کۆڵەسە، کە خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی ئێرانن، رۆژی ٢٥ خاکەلیوە بەهۆی دواکەوتنی مووچەی وەرزی زستانی ساڵی رابردوویان و هەروەها پێ نەدانی جێژنانەی نەورۆزی ساڵی ٩٣ دەستیان دابوویە مانگرتن.
بەرپرسانی ئەو وزەخانەیە، رێکەوتی ٢١ی بانەمەڕی ساڵی رابردوو، ٣٨ کرێکاری کوردی ئەو وزەخانەیەیان دەرکردبوو، کە ٧٠ کرێکاری دیکەی ناوچەکانی دیکەی ئێرانیان جێگرەوەی کرێکارە کوردەکان کردبوو.
پرۆژەی بەنداوی وزەخانەی کۆڵەسە بە یەکێک لە گورەترین پرۆژە بەنداو سازییەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا ئەژمار دەکرێت، کە لەسەر چۆمی زێی بچووک لە حاڵی دروست کران دایە.