کرێکارانی شیرکەتی کەران دەریای شاری سنە ٩ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە

14:04 - 20 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی کەران دەریایی شاری سنە ماوەی ٩ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٦٠ کرێکاری شیرکەتی کەران دەریا، بەڕێوەبەری گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاو و شەبەکەی ئاودێریی بەنداوی سیازاخ، ٩ مانگە پارەیان لە لایەن خاوەنکاری ئەو شیرکەتەوە وەرنەگرتووە و داوای پارەی دواکەوتووی خۆیان دەکەن.

یەکێک لە کرێکارانی ئەو شیرکەتە کە نەیوویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: \"ماوەی ٩ مانگە پارەمان وەرنەگرتووە و ئەمەش لە بواری ماڵیەوە کێشەی بۆ دروست کردووین و بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی ئەو شیرکەتە وڵامدەری کێشەکانی ئەوان نین و بە دانی بەڵێنی ئەمڕۆ بەیانی ئێمەیان دەستخەڕۆ کردووە\".

کڕێکارانی شیرکەتی کەران دەریای شاری سنە لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵەوە پارەیان وەنەگرتووە و سەرەڕای ئەوەیکە چەندین جار کرێکارانی ئەو شیرکەتە داواین کردووە کە پارەی دواکەوتووی ئەو چەند مانگەیان پێی بدرێت، بەڵام هەتا ئێستا بە ئاکامێکی دڵخواز نەگەیشتوون.