کرێکارانی شیرکەتی \"ژین\" پالاستیکی شاری سنە ٣ مانگە حەقدەستیان وەنەگرتووە

14:17 - 15 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: کرێکارانی شیرکەتی ژین پلاستیکی یاران لە شاری سنە ماوەی سێ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شیركه‌تی ژین پلاستیكی یاران كه‌ له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی نایلۆنی چالاكیی ده‌كات و ٤٠ كرێكار تێیدا كار ده‌كه‌ن، ماوەی سێ مانگە پارەیان وەەنەگرتووە.

ئەو ٤٠ کرێکارەی شیرکەتی ژین پلاستیکی یارانە بە شێوەی گرێبەستی کار دەکەن و هەر سێ مانگ جارێک کرێکاری نوێ دەهێنن بۆ کار بە هۆی ئەوەی کە بیمە نەکرێن.

کرێکارانی وەرزی لە کوردستان لەلایەن خاوەنکارەکانەوە لە ڕاستای وەچەنگ خستنی قازانجی زۆر، تووشی حاڵەتی کەڵکی نابەجێ وەرگرتن لەلایەن خاوەنکارەوە دەبن و بە گشتی هیچ کام لە یاساکانی کار کرێکاران ناگرێتەوە.