کرێکارانی شارەداریی سنە لە بەردەم بینای ئەو ناوەندە حکوومەتییە کۆ بوونەوە

20:47 - 19 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی شاری سنە، کە ماوەی چوارساڵە لە لایەن شارەداریی ئەو شارەوە مووچەیان پێ نەدراوە، لە بەردەم بینای ئەو ئیدارە کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی شاری سنە، لە هەمبەر نەدانی حەقەدەستی چوار ساڵەیان لە ساڵی ٩٢ـەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەردەم بینای ئەو ناوەندە حکوومەتییە کۆ بوونەوە.

بە وتەی یەکێک لە بەڵێندەرانی شارەداریی سنە، قەزردار بوونی شارەداریی ئەو شارە بەو بەڵێندەرە، لە ساڵی ٩٣ـەوە دەستی پێ کردووە و سەرەڕای نەدانی پارەکەی خۆی، بەڵکوو لە بواری یاسایییەوە کەمتەرخەمیان کردووە.

ئەو پەیمانکارە لە درێژەدا دەڵێت: یەکێک لەو بەڵێندەرانە کە لێرەیە، نزیک ٨٠٠ میلیۆن تمەن پارەی لای شارەدارییە و بەڕێوەبەرانی پێشووی شارەداریی تەواوی ئەو کارانەی کە ئێمە ئەنجامان دەدا، لەو پڕۆژانە وەکوو \"ڕزومە کاری\" خۆیان وێنەیان\" دەگرت و هیچ پاریەکیان بە ئێمە نەدەدا.

هەواڵدەریی تەسنیم لە زاری یەکێکی دیکە لە بەڵێندرانەوە بڵاوی کردۆتەوە، دواکەوتنی مووچەکانی ئێمە لە ساڵی ٩٢ و٩٣ دەستی پێ کردووە و \"فەخری\" شارەداری پێشووی شاری سنە، بە ئێمە بەڵێندرەکان ڕایگەیاند، بچن کار بکەن و دواتر پارەکەتان پێ دەدەین.

یەکێکی دیکە لە بەڵێندران دەڵێت: ماوەی چەند مانگە کاری ئێمە بوووتە کۆبوونەوە و دەستمان لە ژیانی خۆمان هەڵگرتووە و لێرەدا کۆ دەبینەوە، بەڵام بەرپرسانی شارەداریی خەریکی یاریکردن بە ئێمەن.

جێگری پەرەپێدان و بەڕێوەبەریی شارەداریی سنە، لەو پەیوەندییەدا دەڵێت: ئەم بەڵێندرانە بە شێوەی \"سەنەواتی\" زۆر کاریان بۆ ئێمە کردووە، بەڵام بەداخەوە بە هۆی کێشەی ماڵی شارەداریی نەمانتوانیوە پارەکەیان پێ بدەین.