کرماشان/ یادی حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد بەرز راگیرا

19:15 - 19 رەزبەر 2714
ئاژانسی کوردپا: لەسەر گڵکۆی یەکێک لە ناسراوترین هونەرمەندانی مۆسیقای کوردستان، کۆڕێک بە بۆنەی نۆزدەیەمین ساڵڤەگەری کۆچی دواییەکەی بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و ئۆگرانی دەنگی حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد، لەسەر گڵکۆی ئەو هونەرمەندە کوردە کۆبوونەوە.

لەو رێوڕەسمەدا رێز لە بەرهەمە هونەرییەکانی حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد گیرا و یاد و بیرەوەرییەکانی ئەو هونەرمەندە کوردە بەرز نرخێندرا.

\"22597.jpg\"
حیشەمەتوڵڵا لوڕنەژاد ٢٠٠ گۆرانی رەسەنی کوردی لە پاش خۆی بەجێهیشتووە
خوێندنەوەی شێعر و ژەنینی ئامێری مۆسیقایی لەلایەن منداڵانەوە، بەشێکی دیکە لە رێوڕەسمی چوونە سەر گڵکۆی هونەرمەندی کورد حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد بووە.

حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد ساڵی ١٣٢٦ لە کرماشان لەدایک بووەو ساڵی ١٣٤٣ بە چڕینی گۆرانیی شەیدا کرماشانی، بە فەرمی لە ئۆرکسترای رادیۆ کرماشان دەستی بە چالاکیی هونەری کرد.

ناوبراو شارەزاییەکی تەواوی لەسەر زمانی کوردی و هەر چوار زاراوە کەی هەورامی، کەلهوڕی و سۆرانی و کرمانجیدا هەبوو، کە لە بەرهەمەکانیدا بە روونی بەدی دەکرێت.

لوڕنەژاد هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبرنی مۆسیقای کوردی و بەیاتبەت زاراوەی کولهوری خستە گەڕ و زیاتر لە ٢٠٠ گۆرانیی بە زمانی کوردی تۆمار کردووە، کە هەتا ئیستاش لە ریزی ئاسەوارە کلاسیکەکانی مۆسیقای کوردیدا ئەژمار دەکرێن.

\"ماڵاوا ئازیزەکەم\"، \"دڵم زیندانی دەردە\"، گەڵارێژان\"، \"زاڵم زاڵم\"، \"گوڵبانگی ئاشقانە\" و \"کرماشان کرماشان\" بەناوبانگ‌ترین گۆرانییەکانی ئەو هونەرمەندە کوردە لە قەڵەم ئەدرێن.

ئەو هونەرمەندە ناسراوەی کوردستان رۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٧٤ بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
\"22591.jpg\"

\"22592.jpg\"

\"22593.jpg\"

\"22594.jpg\"

\"22595.jpg\"

\"22596.jpg\"

\"22604.jpg\"

\"22605.jpg\"

\"22606.jpg\"

\"22607.jpg\"