کرماشان/ کۆڕێکی رەخنەیی بۆ شێعر و ئەدەبی هەورامی بەڕێوە دەچێت
17:07 - 16 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبی سیفا(کرماشان) ئیوارە کۆرێکی (تخصصی) رەخنە و لێکۆڵینەوە لە بواری شێعر و ئەدەبی هورامی بەرێوە دەبات.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەنجومەن فەرهەنگی ئەدەبی سیفا\"کرماشان\" ئەو کۆرە تایبەت بە خوێندنەوەو لێکۆلینەوەی رەخنەیی بۆ کتێبی: \"رەچەڵەکناسی شێعری کوردی هورامی لە سەرەتاوە تا بە ئیسە\" (جریان شناسی شعر کردی هورامی از اغاز تا بە امروز) لە نووسینی \"عادل محمدپور\" شاعیری کورد، تەرخان دەکرێت.
ئەو کۆرە رەخنەڤانییە رێکەوتی ٢ی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ کاتژمێر ٤ هەتا ٧ی سەر لە ئێوارە لە زانکۆی فەرهەنگ و هونەری شاری کرماشان بەڕێوە دەچێت کە سەرجەم ئەدیبان و شاعیران کورد دەتوانن بەشداری لەو کۆڕەدا بکەن.
عادڵ محەمەدپوور، لەدایكبووی ساڵی ١٣٣٦ی هەتاویی مەریوانە و پلەی خوێندەواری ماستەری زمان و ئەدەبی فارسییە و لە زانكۆ ماوەیەكی زۆر مامۆستا بووە.
ئەو نووسەرە کوردە جگە لە كاری رۆژنامەنوسی خەریكی تۆژینەوەی ئەدەبیی و زمانەوانییە. خاوەنی چەند بەرهەمە لە حەوزەی زمان، رەخنە و لێكۆڵینەوەوەی ئەدەبی، رۆشنبیری و جوانخاسیی شێعری كوردییە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەنجومەن فەرهەنگی ئەدەبی سیفا\"کرماشان\" ئەو کۆرە تایبەت بە خوێندنەوەو لێکۆلینەوەی رەخنەیی بۆ کتێبی: \"رەچەڵەکناسی شێعری کوردی هورامی لە سەرەتاوە تا بە ئیسە\" (جریان شناسی شعر کردی هورامی از اغاز تا بە امروز) لە نووسینی \"عادل محمدپور\" شاعیری کورد، تەرخان دەکرێت.
ئەو کۆرە رەخنەڤانییە رێکەوتی ٢ی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ کاتژمێر ٤ هەتا ٧ی سەر لە ئێوارە لە زانکۆی فەرهەنگ و هونەری شاری کرماشان بەڕێوە دەچێت کە سەرجەم ئەدیبان و شاعیران کورد دەتوانن بەشداری لەو کۆڕەدا بکەن.
عادل محمدپور، شاعیری کورد
عادڵ محەممەد پوور لە کتێبی \" رەچەڵەکناسی شێعری کوردی هورامی لە سەرەتاوە تا بە ئیسە\" رەوتی سەرهەڵدانی شێعری هەورامی لە دەستپێکەوە هەتا ئەمڕۆی هێناوەتە بەر باس و بەشێوەی بەرواردکارانە قۆناخە جیاجیاکانی مێژووی شێعری هەورامی لێک داوەتەوە.عادڵ محەمەدپوور، لەدایكبووی ساڵی ١٣٣٦ی هەتاویی مەریوانە و پلەی خوێندەواری ماستەری زمان و ئەدەبی فارسییە و لە زانكۆ ماوەیەكی زۆر مامۆستا بووە.