کرماشان/ چوار کرێکار تووشی سووتان بوون

15:00 - 4 رەشەمه 2716
ئاژانسی کوردپا: چوار کرێکار لە شاری کرماشان بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولی گاز تووشی سووتاون بوون.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمە، چوار کرێکار لە ناو یەکێک لە کانێکسەکانی نیگەهبانی لە کاتی حەسانەوە و دروستکردنی خۆراک بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولێک تووشی سووتاون بوون.

هەواڵدەریی ئیسنا له کرماشان لەو باریەوە بڵاوی کردەوە، ئەو ڕووداوە کاتژمێر ٨ شەو لە شارەکی \"کسرا\"ی شاری کرماشان ڕووی داوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرا کرد، ئەو ڕووداوە بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولی گاز و لە کاتی دروستکردنی خۆراکدا تەقیووەتەوە و بوو بە هۆی بریندار بوونی ئەو چوار کرێکارە.
لەو ڕووداوەدا، یەکێک لە کرێکاران ٢٥%،٢ کەسیان ٣٠% و ئەوی دیکەیان ٦١% لە جەستەیان سووتاوە.

ئەو چوار کرێکارە لە لایەن تیمەکانی فەریاکەوتن بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی\"خومەینی\" شاری کرماشان کراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە شوناسی ئەو چوار کرێکارە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووتەوە.

ساڵانە بە هۆی ناستاندارد بوونی کەرسە گازییەکان و کەمتەرخەمیی ناوەندەکانی چاوەدێری بەسەر کارگەکانی بەرهەم هێنانی ئەو کەرسانەدا دەیان هاووڵاتی تووشی کارەسات دەبن.