کرماشان/ دەست بەكار بوونی یەكەمین بنكەی كەڵك وەرگرتنەوەی دووبارە لە پاشماوەكانی بیناسازیی

16:00 - 3 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: بە وەرێ‌خستنی دوو بنكەی كەڵك وەرگرتنەوەی (بازیافت)‌ی كەرەسە و پاشماوەكانی بیناسازیی لە شاری كرماشان، ئەو ئوستانە وەكوو پێشەنگی كارە ژینگەپارێزییەكان ناودێڕ كرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ٢‌ی بانەمەڕ بنكەی كەڵك وەرگرتنەوەی دووبارە لە پاشماوە و كەرەسەكانی بیناسازی لە دوو شوێنی کرماشان بە بودجەی پێنج میلیارد تمەنی كرایەوە كە رۆژانە دوو هەزار تۆن ئاشغاڵ و كەرەسەی بێ‌كەڵك دەگەڕێنێتەوە بۆ چەرخەی بیناسازیی.

\"19520.jpg\"
دكتور هایدە شێرزادی لە كەسە ناسراوەكانی كوردستان
ئەو بنكەیە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زەوینی پاك كراوەتەوە و دكتور هایدە شێرزادی لە كەسە ناسراوەكانی كوردستان، ئەركی بەڕێوەبردنی ئەو گەڵاڵەیەی وەئەستۆ گرتووە.

خانمی شێرزادی بە هەواڵدەریی فارسی وتووە، لەو بنكەیە نزیك بە ٨٠ كەس سەقاڵی كاركردنن و بەشێك لەتێچووی كڕینی كەلوپەلەكانی، لەرێگای فرۆشی كاڵاكانمەوە دابین دەكرێت.

ناوبراوا خوازیاری پشتگیری و پشتیوانی لێپرسراوان و ناوەندە پێوەندیدارەكان بە مەبەستی كردنی كرماشان بە شوێنی كانگە و بەرهەمهێنانی كەرەسە بیناسازییەكان بووە.

قیر، بێتۆن، خشت و كەرەسەی ژێرسازی جادەكان بۆ وێنە ئەو شتانەن كە لە دوو بنكەی كەڵك وەرگرتنەوەی دووبارە لەپاشماوەی بیناسازیی بەرهەم دەهێنرێت.

لەلایەكی دیكەوە موجتەبا نیك‌كردار جێگری عومرانی ئوستانداریی كرماشان باسی لە كەڵك وەرگرتنەوەی دووبارەی ١٠٠%‌ی لە پاشماوەكان كردووە و وتوویەتی: ئوستانی كرماشان لەكار و ئەركە ژینگەییەكاندا بۆتە پێشەنگی شار و ئوستانەكانی ئێران.

ساڵانە زیاتر لە ٤٠٠ هەزار تۆن پاشماوە و كەرەسەی بێ‌كەڵكی بیناسازیی لە كرماشان بەرهەم دێت و بە وتەی شێرزادی وەرێ‌خستنی ئەو بنكەیە (بازیافت) لە كرماشان ١٢٠ میلیارد ریاڵ تێچووی بووە.

هایدە شێرزادی ساڵی ١٣٣٨ لە بنەماڵەیەكی وەرزێڕ لەشاری گیلانغەرب لەدایك بووە و ساڵی ٦٤ چۆتە ئاڵمان و دكتوڕای لەبواری مودیرییەت بەدەست هێناوە.

شێرزادی لەساڵی ١٣٧٧‌دا كۆمپانیای \" بازيافت مواد و توليد کودآلی کرمانشاه\"‌ی دامەزراند و ئەو گەڵاڵەیە نزیك بە ٦٥ شار و دوو هەزار ئاوایی كوردستان و ئێرانی لەخۆ گرتووە.
\"19513.jpg\"

\"19514.jpg\"

\"19512.jpg\"

\"19515.jpg\"

\"19516.jpg\"

\"19517.jpg\"

\"19518.jpg\"

\"19519.jpg\"

\"19511.jpg\"