کرماشان/بەڕێوەچوونی رێوڕەسمێک بۆ یادی شاعیری کورد کۆسار بێستوونی+وێنە
20:56 - 2 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای ئاستەنگی ئیدراەی فەرهەنگ و ئیرشادی کرماشان، رێوڕەسمێک بۆ یادی \"مەجید مەحەممەدی\" شاعیری ناسراوی کورد، لە چیای بێستوون بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٩ی رەزبەر رێوڕەسمی \"ڤەیاد کووسار\" بۆ یادی شاعیری کورد \"مەجید محەممەدی ناسراو بە \"کۆسار\" بەڕێوەچوو.
لەو رێوڕەسمەدا کۆمەڵێک شاعیری ناسراوی وەکوو\"ئەمیر کەلـلە جووبی، سۆما ئەمینی، سەید قاسم ئەرژەنگ، کیوومەرس بەلەدە، ئاشنا عەباس مەنش، عەلی بەراتی، فەرزاد سفرە، بابەک دەروێش پوور، عەلی دارابی، ئەحمەد ئەڵماسی، عەلی نەزری، ئەمیر رەزا غەفاری، حەمید شلانی، مستەفا جامشیر، ئەردەشیر نووسەوی، کازم وەدیعە و وەحید محەممەدی\" شێعریان خوێندەوە.
لە بڕگەیەکی ئەو رێوڕەسمەدا؛ دوو هوونەرمەند بەناوەکانی \"کەرەموڵڵا سانبۆلی و خەیروڵڵا محەممەدی\" چەند پارچە مۆر کە بە یەکێک لە نەوا دێرینەکانی لەکی دادەندرێت، پێشەکشی بەشداران کرا.
لەنێو ئاخنی رێوڕەسمەکەدا گرووپی مۆسیقای سارەنگ بە گۆرانیبێژیی فەرەیدوون سدیقی، چەند پارچە مۆسیقا و هەروەها دواتریش هیدایەت قادری دوو پارچە گۆرانیی بە زاراوەی لەکی پێشکەش کرد.
شاعیری کورد مەجید محەممەدی ساڵی ١٣٢٤ لە شاری بێستوون لەدایک بووە و لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە ماوەی تەمەنی فەرهەنگیی خۆیدا کۆمەڵێک شێعری حیماسی و مێژوویی لە پاش خۆی بەجێهێشت.
چەند رۆژ پێش ئێستا سەرپەرشتی ئیدارەی گشتیی ئوستانی کرماشان رایگەیاندبوو، کە پێویستە رێگە بۆ بووژانەوەی فەرهەنگی لە ئوستانی کرماشان خۆش بکرێت، بەڵام ئەوە لە حاڵێک دایە کە بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بەڕێوەبەرانی ئەم رێوڕەسمە بۆ وەرگرتنی مۆڵەت لەئیدارەی ئیرشاد، ماوەی یەک مانگ هاتووچۆیان پێکراوە.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند؛ هێزە ئیتلاعاتییەکان بە مەبەستی ئاژاوە و دووبەرەکی نانەوە لەنێو کوردانی ئوستانی کرماشاندا، راستەوخۆ لە کاروباری ئیدارەی ئیرشادی ئەو ئوستانەدا بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو دەستێوەردان دەکەن.
وێنــە: ژیار کورد