کرماشان؛ کوژرانی دایکێک و دوو کچ لەلایەن زاوا پێشووکەیانەوە

11:45 - 7 رێبەندان 2721

فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کرماشان لە وتووێژێکدا، لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیسنا" باسی لە کوژرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک کرد کە لەلایەن زاوا پێشووکەیانەوە، کوژراون.

بە وتەی عەلی ئەکبەر جاویدان، ئەو کەسە بە ناوی میوانی چووەتە ماڵی پووری و لە شارەکی "پەردیسـ"ـی کرماشان و لەنیوە شەودا، بە "کۆڵت" ئەو سێ کەسەی کوشتووە.

بەرپرسی ‌هێزە نیزامییەکانی پارێزگای کرماشان هەر چەند ئاماژە یبە شوناسی کوژراوەکان نەکردووە، بەڵام تەمەنی ژنە پێشووەکەی بکوژەکەی ٣١ ساڵ، خەسووە پێشوەکەی ٥٥ ساڵ و خوشکی ژنە پێشووەکەی ٣٥ ساڵ، ڕاگەیاندووە.

ئەو بەرپرسە نیزامییەکانی هەروەها ڕایگەیاندووە کە بکوژەکە ٥ ساڵ پێش لە ژنەکەی جیا بووەتەوە.

عەلی ئەکبەر جاویدان هەروەها باسی لە دەسبەسەرکردنی بکوژەکە پاش چوار کاتژمێر لەو ڕووداوە کردووە و ڕایگەیاندووە پاش دەسبەسەری لە لێکۆڵینەوەکەدا بکوژەکە دانی بەو کارە داناوە و هۆکارەکەشی بۆ قین و بێزاری لەو بنەماڵەیە گەڕاندبووە.