کرماشان؛ ڕامین کەرەمی بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لە دەست دا

16:21 - 30 رەزبەر 2722

''ڕامین کەرەمی'' کوڕی ''پەرویز'' خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو، کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەزبەر، لە ناڕەزایەتییەکانی کرماشان، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان بریندار کرابوو، گیانی لە دەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گیان لەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەزبەر، پاش ٨ ڕۆژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوە.

جەنازەی ئەو هاووڵاتییە ناڕازییە بە ئامادەبوونی هێزە ئەمنییەتییەکان و بنەماڵەکەی لە گۆڕستانی ''کەل داوود''ی شاری سەرپێڵی‌ زەهاو، ئەسپەردەی خاک کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کردووە کە لە وتووێژکردن لەگەڵ میدیاکان خۆببوێرن.

ڕامین کەرەمی تەمەن ٣١ ساڵە خەڵکی شاری سەرپێڵی‌ زەهاو و دانیشتووی شاری کرماشان بووە.