کرماشان پلەی دووهەمی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانیی ئێرانی بە دەست هێنا

14:25 - 23 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: لە کێبڕکێکانی پاڵەوانیی زۆرانبازیی ئازادی ئێراندا، کرماشان پلەی دووهەمی ئەم کێبڕکێیانەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لەم کێبڕكێیانەدا کە لە ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ی خەزەڵوەر لە شاری کرماشان بەڕێوە چوو، تیمی مازەندەران پلەی یەکەم و تیمی کرماشان پلەی دووهەمی وەدەست هێنا.

لەم کێبڕكێیانەدا لە کێشی سەرووی ٧٠ کیلۆدا \"حامید ڕەشیدی\" و \"ڕەزا ئەفزەلی\" توانیان بەسەر ڕکەبەرەکانیاندا سەرکەون و پلەی دووهەمی ئەم کێبڕكێیانە بە دەست بێنن.

پارێزگاکانی کوردستان و یەک لەوان پارێزگای کرماشان خاوەنی پۆتانسیەلێکی لەبار بۆ وەرزشی زۆرانبازین و تا ئێستا بە دەیان قارەمانیان پێشکەش بە وڵاتی ئێران کردووە بەڵام هیچ کات وەک پێویست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە و لە پەراوێز خراون.