کرماشان لە تاوانە کۆمەڵایەتییەکان‌دا نۆقم بووە

14:45 - 15 بەفرانبار 2716
ئاژانسی کوردپا: پێنج خەساری بیاڤە کۆمەڵایەتییەکان لە پارێزگای کرماشان، ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا، گیرانی ئەو کەسانەی کە لە پارێزگای کرماشان تاوانیان کردووە بەڕێژەی لە سەدا ٤٦ زیادی کردووە.

گیراوانی دەستی پۆلیس، تاوانگەلی وەک کوشتن، خیانەت لە ئەمانەت، ساختەکاری، دزی و چەقۆکێشیان ئەنجام داوە.

جێگری هێزی ئینتیزامیی کرماشان بە ئاماژەدان بە چوونە سەرەوەی ئەو تاوانانە بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو، ڕایگەیاند: کوشتن لەسەدا ٩، ساختەکاری لەسەدا ٧٣، چەقۆکێشی لەسەدا ٥٦ و خیانەت لە ئەمانەتیش لەسەدا ١١٣ بەرز بوونەتەوە.

هەر بە پشتبەستن بە ئاماری پۆلیس، ڕێژەی ئەو هاووڵاتییە کرماشانیانەی کە بەهۆکارگەلی جیاجیا دەستیان داوەتە خۆکوژی لەسەدا ٣٣ زیادی کردووە.

ماڵپەڕی \"پاک پرس\" لە دڕێژەدا و لەزاری سەرهەنگ بۆرزوو محەممەدی بڵاوی کردەوە کە لەسەدا ٨٠ی ئەنجامدەرانی تاوانەکان، کەسانی بێکار بوونە.

ئاستی بەرزی لاساریی کۆمەڵایەتی(ناهنجاری اجتماعی) لە ئێران، هۆکارگەلی زۆری بۆ دەستنیشان کراوە کە لەو بارەیەوە دەتوانین ئاماژە بە هەژاری،

حەشیمەتی زۆر، کێبڕکێ گەیشتن بە سەرکەوتنی بێ زەحمەت، داڕمانی هاوپێوندی بنەماڵە و بێ متمانەیی بە ناوەندەکانی مەرجع وەک یاسا و ئیدارە دەوڵەتییەکان.