کردنەوەی پیشانگایەکی نیگارکێشی لەشاری بۆکان

15:59 - 6 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: لەشاری بۆکان هونەرمەندێکی کورد پیشانگایەکی نیگارکێشی بۆ ماوەی یەک حەفتە بە رووی ئۆگرانی ئەو هونەرەدا کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەرۆژی رابردووەوە پیشانگایەکی تایبەت بە تابلۆکانی هونەرمەند سەعید حەسەنزادە لەشاری بۆکان کراوەتەوە.

ئەو پیشانگایە لەرێکەوتی ٥ی خەرمانانەوە دەستی پێکردووە و هەتا ١٢ی خەرمانان بەردەوام دەبێت.

\"28498.jpg\"
سەعید حەسەنزادە مامۆستا زانکۆ بۆ ماوەی یەک حەفتە ئەو پیشانگایەی کردووەتەوە
تابلۆکانی ئەو پیشانگایە زیاتر باس لەمێژوو و شوناسی نەتەوەی کورد دەکەن و زیاتر لە بەستێنێکی مێژووییەوە و قۆناغ بە قۆناغ خۆیان دەنوێنن.

سەعید حەسەنزادە ناسراو بە(شۆڕش) نیگارکیشی ناسراوی کورد و مامۆستای زانکۆی خەڵکی شاری بۆکانە، ئەو هونەرمەندە کوردە ماوەیەک لەمەوبەریش لەخۆپیشاندانەکانی شاری بۆکان بۆ مەحکووم کردنی پژاندنی تێزاب بە ژناندا، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستگیر کرابوو.

\"28500.jpg\"

\"28501.jpg\"