کرانەوەی پیشانگەیەک لە بەرهەمە هونەرییەکانی مامۆستایانی شاری شنۆ + وێنــە
22:28 - 17 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆمەلێک لە مامۆستایانی کوردی شاری شنۆ پیشانگەیەکی نیگارکێشییان لە بەرهەمە هونەرییەکانی خۆیان لەو شارە کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٩ کەس لە مامۆستایانی دەرسی هونەری قوتابخانەکانی شاری شنۆ، کۆمەڵێک لە بەرهەمە هونەرییەکانی خۆیان لە پیشانگەیەکدا لە سالۆنی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارە بۆ ماوەی ٤ رۆژ پیشان ئەدەن.
ئەو پیشانگەیە رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕ کرایەوە و هەتا رۆژی ١٨ی بانەمەڕ لە ٢ شیفتی سەر لە بەیانیان و ئێواراندا بەڕووی ئۆگرانی هونەری نیگارکێشیدا کراوە دەبێت.
لەو پیشانگەیەدا بەرهەمی هونەریی هونەرمەندان \"حەسەن رەحیمزادە، جەعفەر ئارەش نیا، سەمەد حوسێنیان، ویدا ئەنواری، فاتمە عەبدی، دیمەن ئەحمەدپوور، مێهری بەهرامیان، ئیلهام سەلامی و مەلیحە خزرپوور\" پیشان ئەدرێت.
وێنە: ماڵپەڕی شنۆ