کرانەوەی پیشانگەیەکی نیگارکێشیی لە بەرهەمی منداڵانی سەقزی + وێنــە

17:04 - 30 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: پیشانگەیەکی نیگارکێشی لە بەرهەمی ٣٠ قوتابیی تەمەن ٤ هەتا ١١ ساڵەی سەقزی لە پارکی مەولەویی ئەو شارەدا کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ٣٠ کوڕ و کچی تەمەن ٤ هەتا ١١ ساڵەی فێرگەی هونەریی \"ناهید\"ی شاری سەقز ٦٠٠ بەرهەمی خۆیان لە پارکی مەولەوی لە قاڵبی پیشانگەیەکی نیگارکێشی بە رووی هاووڵاتییانی ئەو شارەدا کردەوە.

بەرپرسانی ئەو فێرگەیە ئامانجی خۆیان لە کردنەوەی ئەو پیشانگەیە بۆ دەرخستنی توانای منداڵان و هان دانیان بەرەو هونەری نیگارکێشی گەڕاندۆتەوە و رایانگەیاندووە؛ منداڵەکان ئەو بیر و خەیاڵەی کە لە مێشکیاندا بووە، لەسەر کاغەز کێشاویانەتەوە.

ئەو منداڵانە بەرهەمەکانیان بە یارمەتیی \"سروە و سەعیدە سائێب\" مامۆستای فێرگەی هونەریی ناهیدی شاری سەقز و بە کەڵک وەرگرتن لە ئاوڕەنگ، قەڵەم رەنگی، ماژیک و خەڵووز، کێشاوەتەوە و لە پارکی شاری سەقز لە پیشانگەیەکدا خستوویانەتە روو.
\"15479.jpg\"

\"15480.jpg\"

\"15478.jpg\"

\"15481.jpg\"

\"15483.jpg\"

\"15484.jpg\"

\"15477.jpg\"

\"15482.jpg\"

\"15487.jpg\"

\"15488.jpg\"

\"15486.jpg\"

\"15485.jpg\"