کرانەوەی نەمامگە و باخی گوڵ لەکرماشان+وێنە
14:29 - 15 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: گەورەشاری کرماشان وەکوو سێهەمین شاری ئێران بووە خاوەنی جوانترین و رازاوەترین باخی گوڵ.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕ باخی گوڵی کرماشان کە دوو ساڵ لەمەوبەر پڕۆژەکەی دەستی پێکرابوو، کرایەوە.
بۆ دروست کردنی باخچەی گوڵەکانی کرماشان ٥ هێکتار زەوی تەرخان کراوەو نزیک بە ٤ میلیارد تمەنیش تێچووی هەڵگرتووە.
بەوتەی بەرپرسی گشتیی رێکخراوی پارک و فەزای سەوزی شارەوانیی کرماشان، ئەو باخە لە چوار باخچەی گولی، بریتانیایی، ئیتالیایی، فەرانسەویی و ئێرانی و هەروەها لە شێوزاەکانی کۆشک، رێڕەوی ئاو، فەوارە، کاکتووس و حەزی تایبەت پێکهاتووە.
لەو باخەدا نزیک بە ٣٠٠ هەتا ٤٠٠ جۆر گوڵ و گیا تێیدا بەرهەم دەهێندرێت.
ئامانج لەدروست کردنی ئەو باخی گوڵە، بردنەسەر و پەرەپێدانی فەرهەنگی پاراستنی ژینگە و سەوزایی راگەیەندراوە.
شاری کرماشان دوای شارەکانی مەشهەد و ئیسفەهان بەسێهەمین شار لەئێران دێتە ئەژمار کە خاوەنی باخی گوڵە.
باخی گوڵەکانی کرماشان لە کەمەربەندی رۆژئاوا دروست کراوە و کاری لێکۆلینەوە و بارهێنانیشی تێدا ئەنجام دەدرێت.
کرماشان زیاتر لە ٩٠٠ هەزار حەشیمەتی هەیە و بە نۆهەمین گەورەشاری ئێران و یەکەمین شاری کوردنشینی ئێران دێتە ئەژمار.
وێنە: بەهمەن زارعی