کرانەوەی دوو پیشانگە لە شارەکانی مەهاباد و ئیلام + وێنــە

01:54 - 24 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: لە دووشاری مەهاباد و ئیلام پیشانگەی تایبەت بە بەرهەمی وێنەگرانی کورد کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ پیشانگەیەکی تایبەت بە هونەری وێنەگری لە ژێر ناوی \"ژیــن\" کە ئاوڕی ژیانی دانیشتوانی گوندی \"بەسرێ\"ی سەربە شاری مەهاباد داوەتەوە، لە پیشانگەی \"وەحدەت\"ی شاری مەهاباد بەڕووی ئۆگرانی هونەری نیگار کێشی‌دا کرایەوە.

لەو پیشانگەیەدا کە وێنەی دانێشتوانی گوندی بەسڕی، کە سەرجەمیان تووشی نەخۆشیی \"گولی\" بوون، خراوەتە ڕوو، باس لە بەردەوامیی رەوتی ژیان و ئەڤین و دڵداری لەو گوندە دەکات و ئەو نەخۆشییە نەیتوانیوە ببێتە لەمپەری ژیان.

\"15305.jpg\"
ئەو پیشانگەیە کە لە ماوەی رۆژانی ٢٠ هەتا ٢٤ی خەرمانان کراوە دەبێت کە ٥٠ وێنە لە بەرهەمەکانی \"ژاڵە عیسازادە\" و \"ئاسۆ ئەحمەدی\" دوو هونەرمەندی کوردی خەڵکی مەهابادی تێدا پیشان ئەدرێت.

ژاڵە عیسازادە ساڵی ١٣٦٤ لە شاری مەهاباد لە دایک بووە و هەنووکە لە زانکۆی هونەر و مێعماریی تاران لە رشتەی گرافیک و لە قۆناغی کارناسیی باڵادا، سەرقاڵی خوێندنە.

لەلایەکی دیکەوە ، ٣٠ بەرهەمی ٨ وێنەگری ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێـران – نوسینگەی ئیلام، بە نێوەرۆکی شوێنە سروشتی و گەشتیارییەکانی ئەو ئوستانە لە پیشانگەیەکدا پیشان ئەدرێن.

بەرهەمی هونەریی \"سەدیقە خودایی، زیبا ئومیدیان‌پوور، مەهدی نوورمحەممەدی، محەممەد حاجیان، هادی کەریمی، جابر کاکایی، سەجاد زوڵفەقاڕی و حەبیبوڵڵا حەیدەریان\" بۆ ماوەی یەک حەفتە لەو پیشانگەیەدا دەکەونە بەر دیدی ئۆگرانی هونەری وێنەگری.

ئەو وێنەگرانە بە مەبەستی هان دانی هونەرمەندان و وێنەگرانی لاو بەرەو هونەری وێنەگری ئەو پیشانگەیان کردۆتەوە.

وێنـە: ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئیلام

\"15308.jpg\"

\"15310.jpg\"

\"15307.jpg\"

\"15311.jpg\"

\"15309.jpg\"

\"15312.jpg\"

\"15317.jpg\"

\"15316.jpg\"

\"15313.jpg\"

\"15314.jpg\"

\"15315.jpg\"