کتێبێک لەسەر شێعر و ئەدەبی هەورامی چاپ و بڵاو کرایەوە
20:54 - 26 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: کتێبی \"طرح- جريان شناسي شعر هورامي از ابتدا تا به امروز\" بەرهەمی \"عادڵ محەممەدپوور\" نووسەری کورد لەلایەن دەزگای چاپی \"ئێحسان\"ـەوە بەزمانی فارسی لە شاری تاران چاپ و بڵاو کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عادڵ محەممەد پوور لەو کتێبەدا رەوتی سەرهەڵدانی شێعری هەورامی لە دەستپێکەوە هەتا ئەمڕۆی هێناوەتە بەر باس و بەشێوەی بەرواردکارانە قۆناخە جیاجیاکانی مێژووی شێعری هەورامی لێک داوەتەوە.
نووسەر لە پێشەکیی کتێبەکەیدا شێعری هەورامی پێش لە هاتنی ئیسلام بەشێوەی شیکاری هێناوەتە بەر باس و لە فەسڵیی دوەمیشدا پرژاوەتە سەر شێعری هەورامی دوای هاتنی ئیسلام بۆ ناوچەکە.
محەممەدپوور باسی لە رۆڵی باباتاهری هەمەدانی و کاریگەریی بێسارانی لە سەر ریتم و یەکگرتووی شێعری هەورامی کردووە.
هەروەها لە بەشەکەنی دیکەی ئەو کتێبەدا، نووسەر باسی لە شاعیرانی وەک سەیدی هەورامی و مەولەوەی تەئسیری ئەو شاعیرانە لە بەردەوامیی رەوتی ئاوازی هەورامیدا کردووە.
عادڵ محەممەدی ساڵی ١٣٣٦ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایکبووەو بڕوانامەی کارناسیی باڵای لە زمان و ئەدەبیاتی فارسیدا بەدەست هێناوە.
ناوبراو هەنووکە سەرنووسەری گۆڤاری فەرهەنگی و ئەدەبیی زرێبارە و هەتا ئێستا چەندین بەرهەمی دیکەی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەدەب و هونەری کوردیدا چاپ و بڵاو کردۆتەوە.