کتێبی \"هۆزی گەورک\" چاپ و بڵاو کرایەوە

14:39 - 16 سەرماوەز 2716
ئاژانسی کوردپا: کتێبی هۆزی گەورگ لەلایەن چاپەمەنیی مۆساسیری و بڵاوکراوەی هیوا لە کوردستانی ڕۆژهەڵات چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لێکۆڵەرێکی کورد بە ناوی \"سەعید مامەندی\" کتێبێکی لە سەر هۆزی گەوڕک چاپ و بڵاو کردەوە.

کتێبی هۆزی گەورک ڕۆژی دووشەممە ١٥ سەرماوەز، لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، سەردەشت، سەقز و بانە لە کتێب فرۆشییەکان کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

لەو کتێبەدا نووسەر پڕژاوتە سەر مێژووی هۆزی گەورک لە کوردستانی ئێران کە لە شەش شاری، ورمێ، سەڵماس، سەردەشت، سەقز، مەهاباد و بۆکان بڵاو بوونەتەوە و لە زیاتر لە ٢٠٠ گوندی ئەو ناوچانەدا نیشتەجێن.

هەروەها نووسەر لەو کتێبەدا باس لە هۆکاری بڵاو بوونەوەی ئەو هۆزە لە سێ وڵاتدا دەکات و دەڵێت: بە هۆی بڵاو بوونەوەی هۆزی گەوڕک بە سەر ئەو سێ وڵاتەدا، هەتاکوو ئێستا نەیانتوانیووە لە نێو خۆیاندا یەکگرتوو بن و یەکیەتیەک پێکبێن و لە ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسییەکاندا ڕۆڵێکی بەرچاو بگێڕن.

هۆزی گەوڕک یەکێک لە هۆزە گەورەکانی کوردستانە، کە لە سێ وڵاتی ئێران، عێراق و تورکیەدا بڵاو بوونەتەوە.

هۆزی گەوڕک بە یەکێک لە لقە گەورە و سەرکییەکانی هۆزی بڵباس دەژمێردرێ و بنج و بناوانی ئەو هۆزە بۆ شاری بەتلیس لە کوردستانی باکوور دەگەڕێتەوە.