"کامیل ئەحمەدی" بە بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تەمەنی ئازاد کرا

ئاژانسی کوردپا: لێکۆڵەرێکی کورد بە بارمتەی قورس لە گرتنگەی "ئێڤین" ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی خەزەڵوەر، "کامیل ئەحمەدی"، لێکۆڵەری کورد، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە گرتنگەی ئێڤین ئازاد کرا.

ئەو لێکۆڵەرە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە ژووری تاکەکەسی لە بەندی "٢ی ئەلف"ی گرتنگەی ئێڤین و بەندی گشتی ڕاگیرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی گەلاوێژی ساڵی ٩٨، "کامیل ئەحمەدی"، نووسەر و لێکۆڵەری زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە خانووی کەسیی خۆی لە تاراندا، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی سێشەممە، ٩ی ڕەزبەر، "غوڵامحوسێن ئیسماعیلی"، وتەبێژی دەزگای دادوەریی ئێران لە یازدەیەمین پرێس کۆنفڕانسی خۆیدا، لەبارەی دۆسیەی "کامیل ئەحمەدی" و لەسەر ئەوەی کە "کامیل ئەحمەدی" بە سکاڵای کام یەک لە ناوەندە ئەمنییەتییەکان دۆسیەی بۆ سازکراوە، وتی: "دەسبەسەرکردنی ئەم کەسە ڕاستە و بابەتەکەی، پەیوەندیی ناوبراوە لەگەڵ وڵاتانی بیانی و ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە سرویسە بیانییەکانەوە".