کاسبکارێکی کورد لە سەردەشت پێکرا

12:24 - 9 رەزبەر 2720

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "مەهدی ڕەسووڵزادە" خەڵکی گوندی "بووبانە"ی سەر بە سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "نۆکانـ"ـی ئەو شارە پێکرا.

ئەو کاسبکارە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران جێگیر لە پایگای "نۆکان"، تەقەی لێکراوە.

"مەهدی ڕەسووڵزادە" لەو رووداوەدا لاقی  بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی سەردەشت کراوە.