کاسبکارێکی کورد لە ئاودا خنکا

12:59 - 25 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کورد، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت، لە کاتی دەستنوێژگرتن دەکەوێتە ناو حەوز و دەخنکێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەاڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، کاسبکاڕێکی کورد تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی گوندی \"مەزرعە\" لە کاتی دەستنوێژگرتن بێهۆش دەبێت و دەکەوێتە ناو حەوزی ماڵەکەی و دەخنکێت.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت، شوناسی ئەو لاوە کوردەی بە \"موحسین حزرپوور\" تەمەن ٢٥ ساڵ، خێزاندار و کوڕی حەسەن ڕاگەیاندووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەوە لاوە کوردە، لە کاتی دەستنوێژگرتن لە حەوزی ماڵەکەی خۆیدا، بێهۆش و تووشی ئەو ڕووداوە دەبێت.

ئەوە سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: موحسین خزرپوور \"وڵاغدار\" بووە و لە سنووری \"قاسمەڕەش\"ی شاری سەردەشت خەریکی کاسبی کردن بووە.