ژەنیارانی ژن لە کۆنسێرتی نازری بێبەش کران

21:22 - 19 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: ژنانی ئەندام لە ئۆرکێستێری حافێز نازری ئیزنی بەشدار بوون لە کۆنسێرتی ئیسفەهانیان پێ نەدرا.

هەواڵدەریی (ئیسنا) بڵاوی کردەوە، خولی سێهەمی کۆنسێرتی \"ناگفتە\"، بەرهەمی حافێز نازری ڕێکەوتی ٣٠ و ٣١ی بانەمەڕ، لە شاری ئیسفەهان دەستی پێ دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە ئەندامانی ئەم ئۆرکێستێرە نەیانتووانیوەلە بەرێوەبردنی ئەم ئۆرکێستێرەدا بەشدار بن و حافێز نازری بە بێ بوونی ئەندامانی ئۆرکێستێرەکەی لەم بەرهەمە بەشدار بوو.

بە پێی ئەم هەواڵە، ئەم کۆنسێرتە لە هۆڵی وەرزشی \" گوڵی نێرگز\" بەڕێوەچوو و شەهرام نازری و حافێز نازری بەشێک لە ئاڵبۆمی \"ناگفتە\"یانپێشکەش کرد.

هاوکات لەگەڵ ئەم پێشکێشکارییەدا بەشێک لە بەرهەمەکانی شەهرام نازری بە ڕێکخستنێکی نۆێتر پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

لەم کۆنسێرتەدا \"سالار غەفاربەجوویی\" لە جێگەی ئاتێنا ئێشتیاقی ویۆلۆنسێلی ژەند و شیوا سروش، مێهرناز شامحەممەدی و ئێلاهە حەی،دەری کە لە ئەندامانی کۆر بوون لەم کۆنسێرتە بێبەش کران.

ئەم کۆنسێرتە لە شاری نێشابور دەبێ هەر بەم شێوازە بەڕێوە بچێت.

\"پدرام فەریوسفی\" (ویۆلۆن)، مەیسەم مروستی(ویولا)، ئەمین غەفاری(ویولا)، ئاتێنائێشتیاقی (ویۆلۆنسێل)، فەرهاد سەفەری(بەمباژ) و شاریارنەزەری(دەف) ژەنیارانی ئەسڵی\"ناگفتە\"یان پێکهێناوە.

گوشار و سنوردارکردنی هونەر و موسیقا کە لەژێر دەسەڵاتداری حکوومەتی ئێراندایە درێژەی هەیە و ئەوە لە حاڵێکدایە کە حەسەن ڕووحانی، سەرۆک کۆماری حکوومەتی ئێران لە بانگەشەکانیدا لە کاتی هەڵبژاردن بەڵێنی بە خەڵک دابوو کە گوشار لە گۆڕەپانی هونەر لا بەرێت و ئیزنی شداریکردنی ژنان لە چالاکی هونەرییەکان زۆر بکات،بەڵام هەر بەم بەڵینانەبوو کە تووانی خەڵک بەرەو لای خۆی ڕاکێشێت و لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری خەڵک بە قازانجی خۆی تەواو بکات.