ژینگەی گوندەكانی مەریوان و سەوڵاوا لە ئاگردا دەسووتێن

14:48 - 12 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: شەپۆلی ئاگر تێبەربوونی دارستان و لێڕەواری گوندەكانی دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا روو لە زیاد بوونە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رۆژانی رابردوودا لێڕەوار و دارستانی دەربەندی دزڵیی سەر بە شاری سەوڵاوا ئاگری تێبەردراوە و بەپێی ئاماری ژینگەپارێزانی مەریوان هەتا ئێستا 105 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لەو ناوچانە رووی داوە.
\"5917.jpg\"
چەند رۆژ لەمەوبەریش دارستان و شاخەكانی گوندی \"نژمار\"ی سەر بە شاری مەریوان ئاگری تێبەر درابوو كە بە هەوڵی ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و خەڵكی ناوچە و ژینگەپارێزان كۆنترۆڵ كراون و كوژێنراونەتەوە.

شەپۆلی ئاگرگرتنی ژینگە، لێڕەوار و دارستانی گوندەكانی دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا لە مانگی بانەمەڕەوە دەستی پێكردووە و ناوە بە ناوە بەهۆكاری جۆراوجۆر حاڵەتی ئاگرگەوتنەوە رووی داوە كە زەرەر و خەسارێكی زۆری ژینگەیی بۆ سەر ناوچەكە بەدواوە بووە.