ژیمناستیک‌کارێکی کورد توانی دوو میداڵ بەدەست بهێنێت

21:19 - 30 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی ژیمناستیک‌کاری خەڵکی سنە، توانی لە ڤستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئسلوونی دوو میداڵی (زێڕ و زیو ) بباتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پدرام زاهیدی لە ڤێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئسلوونی توانی دووجار سەرکەوتن بە دەست بهێنێت و میداڵێکی زێڕ و میداڵێکی زیو بباتەوە.

ئەم فستیڤاڵە لە ڕۆژەکانی ٢٨ و ٢٩ی مانگی ڕەزبەر بەڕێوە چووە.

ئەم لاوە کوردە لەدایکبووی ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوییە و ١١ ساڵە بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ دەستی بە وەرزشی ژیمناستیک کردووە، تا ئێستا توانیویەتی لە چەندین کێبڕکێ و فستیڤاڵی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی سەرکەوتن بە دەست بهێنێت و خەڵات بباتەوە.