ژن و شوویەکی مەهابادی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

15:59 - 9 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری مەهاباد بە هۆکاری نادیار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی خاکەلێوە، ژن و شوویەکی لاو خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەهاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

شوناسی ئەو دوو ئەندامە بنەماڵەیە بە ناوەکانی\'خ.ل\" و \"م.ش\" خەڵکی گوندی \"گابازەڵە\"ی شاری مەهاباد ڕاگەیەندراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژی ئەو ژن و مێردە لاوە ئاشکرا نەبووە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە \"خ.ل\" لە گەوڕدا لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە و خێزانی ناوبراویش لە ڕێگەی گازی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆنەوە دەستیان داوەتە خۆکوژی.

لەلایەکی دیکەوە. هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی \"کەریم ئیسماعیلی\" کوڕی حاجی ئیسماعیل کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.

هەروەها ڕۆژی ٤ی خاکەلێوە، دووهەمین هاووڵاتیی سەردەشت لە ساڵی نوێ، بە هۆی بێکاری هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شوناسی ئەو لاوە کوردە بە ناوی \"وریا ئیبراهیم‌پوور\" کوڕی قادر، خەڵکی گوندی\"بێتووش\"ی شاری سەردەشت ڕاگەیەندراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣ی خاکەلێوە، لاوێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی \"میلاد خوجەستە\" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی حوسێن، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لینکی پەیوەندیدار:
دووهەمین خۆکوژی لە ساڵی نوێدا لە سەردەشت