ژنە ئەکتەرێکی سەقزی خەڵاتی فێستیڤاڵی \"نا بۆ توندوتیژی\"ی بەدەست هێنا

16:07 - 9 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لەفێستیڤاڵی\" نا بۆ توندوتیژی\" لەهەرێمی کوردستان، بەخشرایە هەڵاڵە حوسێن‌زادە ئەکتەری خەڵکی شاری سەقز لە کوردستانی ئێران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٥‌ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی بە ئامادەبوونی سینەماکارانی هەر چوار پارچەی کوردستان، چوارەمین خولی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی \"نابۆتوندوتیژی\" لەشاری هەولێر دەستی بەکارەکانی کرد و دوای دوو رۆژ کۆتایی بەکارەکانی هێنا.

\"17106.jpg\"
جەمیل مەعروفیان (ئاماده کار)، ئه‌حمه‌د عوسمانی، محەممەد فەرەج زادە
لەو فێستیڤاڵەدا ٧٠ فیلم بەشدارییان کردبوو و ٢١ فیلم بۆ بەشی رکابەریی فێستیاڵەکە لەلایەن لێژنەوە دیاری کران و یەک لەوان فیلمی \"کازیوەی شیرین\" لەدەرهێنای هاوبەشی محەممەد فەرەج زادە و جەمیل مەعروفیان دوو سینەماکاری کوردستانی ئێران بوو.

بۆ سەرجەم بەشەکانی فێستیڤاڵەکە ١١ لێژنەی داوەران پێکهێنرابوون و ئەو لێژنانە توانیان لە ٦بواردا سەرکەوتوان دەستنیشان بکەن و خەڵاتیان پێ‌شکەش بکەن.

خەڵاتەکان بەم چەشنە بوون:
١ـ خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن، درا بە هەڵالە حوسێن زادە بۆ فیلمی \"کازیوەی شیرین\"
٢ـ خەڵاتی باشترین بیرۆکە درا بە تووفان ئەبووبەکر بۆ فیلمی \"منداڵ لە بێشکەدا بە شوودان\"
٣ـ خەڵاتی باشترین سیناریۆنووس درا بە فیلمی \"پەپووک\"
٤ـ خەڵاتی باشترین فیلمی دێکومێنتاری درا بە فیلمی \"خاتوو بەدبەخت\" لە دەرهێنەری خالید حەمە لاو
٥ ـ خەڵاتی باشترین مونتاژ درا بە سۆران ئیبراهیم بۆ فیلمی \"رازی یان نا\"
٦ـ خەڵاتی باشترین دەرهێنان درا بە سامی کاکە بۆ فیلمی \"دوا نیگا\"
\"17105.jpg\"

\"17104.jpg\"