ژنە وەرزشوانێکی کرماشانی وەکوو ڕاهێنەری یانەی میللیی ئێران دیاری کرا

10:47 - 13 رێبەندان 2721

ژنە وەرزشوانێکی کرماشانی بە ناوی "پێگا زەنگنە" یەکێک لە باشترین وەرزشوانانی بواری کاراتای ژنان وەکوو ڕاهێنەری یانەی میللیی ئێران هەڵبژێردرا.

ئەو ژنە وەرزشوانە کوردە لە کێبڕکێی یارییەکانی ئاسیایی، جیهانی، پاڵەوانییەتیی کاراتای ئاسیا، کاپی یانەکانی کاراتای ئاسیا، یارییەکانی هاوپەیوەندیی وڵاتانی ئیسلامی و کاپی یانەکانی کاراتای ئاسیا، ١١ میداڵی زێڕ، زیو و بڕۆنزی بە دەست هێناوە.

پێگا زەنگنە لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٢ لە شاری کرماشانە و لە تەمەنی ٨ ساڵیدا، لە ژێر چاودێریی مریەم موشیری چالاکیی خۆی لە بواری کاراتای دەست پێکردووە.