ژنە هاووڵاتییەکی کورد خۆی کوشت

20:39 - 8 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: ژنە هاووڵاتییەکی کورد خەڵكی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ٧ی شەوی ڕابردوو، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"لایقە پەیرەوی\" خەڵکی گوندی خانقا\"ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، دەستی دایە خۆکوژی.

ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی نەزانراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەز، ژنێکی لاو بە ناوی \"فەرزانە پاک ئاری\" خەڵکی گوندی سەرچنار و دانیشتووی گوندی \"سەوزی\" سەر بە شاری میاندووئاو، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.