ژنە هاووڵاتییەکی کورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا

11:01 - 8 خەرمانان 2722

ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەرمانان، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارەزوو ئەمجەدی" بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە پاش ئامادەبوونی لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، لەمەڕ چالاکییەکانی "کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

ئارەزوو ئەمجەدی ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان لە ڕێگای تەلەفوونەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە ئەندامی کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستان"ە.