ژنە هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەردشت کە پێشتر هەوڵی خۆسووتاندی دابوو گیانی لە دەست دا

17:34 - 17 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی لاو، خەڵکی شاری سەردەشت کە پێشتر بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێرێک پێش ئیستا\"بێریڤان محەممەدی\" خەڵکی شاری سەردەشت کە پێشتر هەوڵی خۆسووتاندی دابوو. لە گوندی بێوارانی خوارێ گیانی لە دەست دا.

\"\"ئەوە ژنە لاوە کوردە، ڕۆژی جێژنی ڕەمەزان بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لەگەڵ مێردەکەی دەستی دابووە خۆکوژی و ماوەیەک لە نەخۆشخانەی ورمێ خەوێندرابووە.

پێشتر هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاندبووە، بە هۆی ڕیژەی زۆربوونی سووتاوی جەستەی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، ئەگەر گیان لە دەست دانی زۆرە.