ژنێكی مەریوانی بەهۆی ئاگر گرتنەوە گیانی لەدەست دا
14:30 - 20 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: ژنێكی كوردی خەڵكی مەریوان بەهۆی ئاگر گرتنەوە تووشی سووتان بووە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ١٨ی بەفرانبار ژنێكی مەریوانی بەناوی \"گۆنا\" تووشی سووتان بووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی شاری سنە گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كردووە، كاتێک كە ئەو ژنە ئاگری تێبەربووە، هاوسەرەكەی بەهانایەوە چووە و لەئەنجامدا هاوسەرەكەشی تووشی سووتان بووە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو هاوسەری \"گۆنا\" ٥٠% لە جەستەی تووشی سووتان بووە و هەنووكە لە نەخۆشخانەی شاری سنە لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.
هەروەها رۆژی شەممە رێكەوتی ١٤ی بەفرانباریش ژنێكی تەمەن ٦٠ ساڵ بەناوی \"رەزیە\" و خەڵكی گوندی \"كەڕاوا\"ی سەربە شاری مەریوان بەهۆی هیوا بڕاوی لەژیان، لەرێگای خۆ هەڵواسینەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو.