ژنێک لە پیرانشار کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا

15:13 - 7 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی تەمەن ٣٨ ساڵ لە پیرانشار بەهۆیەکی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە و لە ئەنجامدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٦ی خاکەلێوە ژنێک بەناوی \"مەعسوومە\" تەمەن ٣٨ ساڵ بەهۆیەکی ناڕوون لە ماڵی خۆیان دەستی داوەتە خۆکووژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

نەسرین هاوسەری \"عەبدوڵقادر داسە\" و خاوەنی ٣ منداڵ بووە.
هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ژنە تووشی نەخۆشی خەمۆکی هاتبوو، بەڵام هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو نەزانراوە.