ژنێک لەشاری مەهاباد خۆی هەڵواسیی

16:36 - 24 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە گەڕەکی \"بەری شیلانان\"ی شاری مەهاباد لەرێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٤‌ی خاکەلێوە ژنێک بەناوی \"سووسەن ئەحمەزادە\" کچی مەلا عەبدوڵڵا دانیشتووی گەڕەکی بەری شیلانانی شاری مەهاباد، لەناو ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەست داوە.

\"19290.jpg\"
هەتا بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هۆکاری خۆکوژیی ئەو ژنە کوردە نەزانراوە.

کارناسانی بواری خەسارناسی لەئێران رایانگەیاندووە، ئێران لەنێوان وڵاتانی ئیسلامی‌داو پاش ولاتانی \"سوودان\" و \"توونس\" پلەی سێیەمی بۆ خۆکوژی هەیە و بەوتەی ئەو کارناسانە ساڵانە لەئێران ٤ هەتا چوارهەزار و ٥٠٠ کەس خۆیان دەکووژن.

کارناسان پڕژاونەتە سەر هۆکاری خۆکوژی ژنان لەئێران و کوردستان و لەو باوەڕەدان بە شوودانی زۆرە ملی و نەریتی کۆنی بنەماڵەکان و هەروەها هەژاری و دەستکورتی، لەهۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لەنێو ژنان دایە.