ژنێکی کورد لە شاری تاران کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا + وێنـــــە

17:11 - 28 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد لە ئەنجامی خۆکوژیدا گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی یەکشەممە رێکەوتی ٢٧ی رەشەمە ژنێک بەناوی\" سه‌یران عیسەوی\" کچی عه‌لی و خەڵکی شاری مەهاباد لە شاری تاران کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

\"11604.jpg\"
تەمەنی ٢٣ ساڵ و خاون منداڵێکی ٤ ساڵ تەمەن بووە و ماوەی مانگ و نیوێک پێش ئێستا لە هاوسەرەکەی جیا ببۆوە کە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە چۆنیەتی خۆکوشتنی ناوبراو نەزانراوە.

کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو ژنە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: سەیران ماوەی ٢ ساڵ بوو کە تووشی نەخۆشیی دەروونی هاتبوو و بەشێوەی جۆراوجۆر ٦ جار هەوڵی خۆکوشتنی دابوو کە دوایین جار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و هەتا ئیستا تەرمی ناوبراو لە پزیشکی قانوونیی شاری تاران راگیراوە و رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

\"11605.jpg\"
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای زستانەوە هەتا ئێستا ١٦ ژن کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە کە لەکۆی ئەو رێژەیە ٨ کەسیان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداوە.

ئەو ئامارە رێژەییە بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لکە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.