ژنێکی وەرزشوان بە جلی کوردییەوە بوو بە قارەمانی تیر هاوێژی بە کەوان
13:54 - 18 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: لە کێبڕکێی \"تیر و کەوان\" لە ئێران، وەرزشوانێکی سنەیی پلەی یەکەمی ئەو کێبڕکێیەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سێهەمین دەورەی کێبڕکێی تیرهاوێژی بە کەوان، \"شیلان تەخت فیروزە\" لە بەشی ژناندا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
٢٢ پارێزگای ئێران لە چوارچێوەی ١٤٢ وەرزشوان لە شاری چوارباغی پارێزگای ئەلبورز، کەوتوونەتە کێبڕکێ و \"شیلان تەخت فیروزە\" پلەی یەکەمی ژنانی بەدەست هێنا.
هەواڵدەریی ئیرنا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، پارێزگای کوردستان بە چوار تیرهاوێژ بە سەرپەرەستیی \"عەلی رەزامەشحون\" لە بەشی کێبڕکێی گەورەساڵاندا بەشداریی کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سێهەمین دەورەی کێبڕکێی تیرهاوێژی بە کەوان، \"شیلان تەخت فیروزە\" لە بەشی ژناندا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
شیلان تەخت فیروزە
کێبڕکێی ئازادی وڵاتی ئێران لە دوو بەشی ژنان و پیاوان و لە نێوان تەمەنەکانی گەورەساڵان، لاوان و مێرمنداڵان و لە مەودای ٢٠ میتریدا بەڕێوە دەچێت.٢٢ پارێزگای ئێران لە چوارچێوەی ١٤٢ وەرزشوان لە شاری چوارباغی پارێزگای ئەلبورز، کەوتوونەتە کێبڕکێ و \"شیلان تەخت فیروزە\" پلەی یەکەمی ژنانی بەدەست هێنا.
هەواڵدەریی ئیرنا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، پارێزگای کوردستان بە چوار تیرهاوێژ بە سەرپەرەستیی \"عەلی رەزامەشحون\" لە بەشی کێبڕکێی گەورەساڵاندا بەشداریی کردووە.