ژنێکی لاو لە یەکێک لە گوندەکانی دیواندەرە خۆی کوشت

14:12 - 15 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: لە یەکێک لە گوندەکانی شاری دیواندەرە، ژنێکی لاو بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، ژنێکی لاو خەڵکی گوندی \"وزمان\"، لە ناوچەی چلچەمە خۆی کوشت.

شوناسی ئەو ژنە لاوە، بە ناوی \"ئاراستە محەممەدپوور\"، تەمەن ٢٥ ساڵ کچی عەلی ڕاگەیەندراوە.

دەوترێ، ئەو ژنە لاوە بە خۆهەڵواستن، لە دەرەوەی ماڵەکەی خۆیدا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئاراستە محەممەدپوور کە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە دەستی داوەتە خۆکوژی، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی یاساییی شاری دیواندەرە کراوە.