ژنێکی لاو ئاگری لە جەستە خۆی بەردا

14:41 - 9 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی لاو خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەلاسی باوەجانی، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە هانای بۆ خۆسووتاندن برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار، ژنێکی لاو خەڵکی گوندی \"تین\" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بە ناوی \"هاجەر سادقی\" تەمەن ٢٦ ساڵ، هەوڵی خوسووتانی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەوە ژنە لاوە کوردە خێزاندار و دایکی منداڵێکە بە هۆی کێشە خێزانییەوە هانای بۆ خۆسووتاندن بردووە.

خۆکوژی و خۆسووتاندنی ژنان لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە هیچ شێوەیەک لە لایەن ماڵپەرەکانی حکوومەتییەوە ڕووماڵ ناکڕیت و زۆربەی خۆسووتان و خۆکوژییەکانی هاووڵاتییانی کوردستان بە شاراوەیی دەمێنێتەوە.