ژنێکی لاوی مەریوانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

21:08 - 9 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی لاوی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری مەریوان ژنێکی لاوی خەڵکی ئەو شارە هانای بۆ خۆکوژی برد.

شوناسی ئەو ژنە لاوە\"د.د\" تەمەن ٢٢ ساڵە لە گەڕەکی مووسکی دووی شاری مەریوان ڕاگەیەنراوە.

\"\"ئەو ژنە لاوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

پێشتریش،کچێکی لاوی تەمەن ٢٠ ساڵە خەڵکی شاری مەریوان بە هۆی بە شوودانی زۆرەملی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەچەند ساڵی ڕابردوودا هەڵکشانی ڕێژەی خۆکوژی لە کوردستان پەرۆشیی کۆمەڵگای لێکەوتووەتەوە.
زۆربەی هەرە زۆری خۆکوژییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە لایەن هەواڵدەریی و ماڵپەڕەکانی حکوومەتییەوە ڕووماڵ ناکرێت.