ژنێکی قورووەیی بە دەستی مێردەکەی کوژرا

20:49 - 9 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: بە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی، ژنێکی تەمەن ٥٤ ساڵەی قورووەیی بە دەست مێردەکەی کوژرا.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی بانەمەڕ، ژنێکی قورووەیی تەمەن ٥٤ ساڵ بە دەستی مێردەکەی بە زەربی چەقۆ، کوژرا.

شوناسی ئەو ژنە بە ناوی \"م.ک\" و مێردەکەی \"ع.م\" تەمەن ٦٣ ساڵ، ڕاگەیاندراوە.

سەرچاوە خۆجێیەکان، هۆکاری کوژرانی ئەو ژنەیان بە دەستی مێردەکەی، بۆ هۆکاری بنەماڵەیی گەڕاندووەتەوە.

دەوترێ، بکوژەکە پاش کاتژمێرێک خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.