ژنێکی دیکە لە سەردەشت کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
20:32 - 23 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵەی خەڵکی ناوچەی ئالانی سەردەشت، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ \"رازاوە ئێرانیار\" کچی ئەحمەد و خەڵکی ئاوایی \"دیناران\"ی سەردەشت، کە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە حەفتەیەک بەر لە ئیستا ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، رۆژی سێشەممە بەهۆی کاریگەریی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ ئەو ژنە تەمەن ١٨ ساڵەیە، بەهاری ئەمساڵ لەگەڵ کوڕێک ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو، کە حەفتەی رابردوو بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
رازاوە ئێرانیار، کە ٧٥%ی جەستەی تووشی سووتان هاتبوو، پاش یەک حەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە، سەرەنجام رۆژی سێشەممە گیانی لەدەست داو رۆژی چوارشەممە تەرمەکەی ئەسپەردەی خاک کرا.
بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە سەرەتای وەرزی زستانی ئەمساڵەوە هەتا ٢٣ی مانگی رێبەندانی ئەمساڵ (٥٣ رۆژی رابردوو) ١٢ کچ و ژنی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئیران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، بۆیە ئەگەر لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی سەبارەت بە رێژەی خۆکوژی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئیران ئەنجام بدرێت، دەکرێ ئاماری خۆکوژی لەو رێژەیە زیاتر بێت.