ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە ناوچەی شنۆ کۆتایی بەژیانی خۆی ‌هێنا

21:34 - 22 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: بە خۆسووتاندنی ژنێکی دیکەی کورد لە ناوچەی شنۆ، ئاماری خۆکوژیی ژنان لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئیستا گەیشتە ٢٥ کەس.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢١ی پووشپەر ژنێک بەناوی \"گەوهەر\" خەڵکی گوندی \"میراوێ\"ی شنۆ ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداو و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.

دەگوترێت \"گەوهەر\" دایکی کچێکی تەمەن ٣ ساڵ بەناوی \"هانا\" بووە کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە و لە داخی هاوسەرەکەی بەناوی \"فەیسەڵ\" کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە رەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٢٥ ژنی کۆتاییان بەژیانی خۆیان ‌هێناوە کە ١٣ حاڵەتی ئەو خۆکوژییانە لەرێگەی خۆسووتاندنەوە بووە.

ئەو ئامارە رێژەییەوە بە پشت بەستن بەئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.