ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
20:44 - 7 رەشەمه 2716
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵە خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری شنۆ ئاگر لە جەستەی خۆی بەرداو بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەشەمە، \"ساڵحا پەیغامی\" کچی حەیدەر حاجی عەزو بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی هانای بۆ خوسووتان برد.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە خەڵکی گوندی\"کانی سپی\" شاری شنۆ لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بووە.
ساڵحا پەیغامی بە هۆی ڕێژەی سووتاویەکی کە ٩٥ دەرەجە بووە، ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەشەمە لە نەخۆشخانەی خومینی شاری ورمێ گیانی لە دەست دا.
چالاکانی مافی ژنان سەبارەت بە خۆسووتاندنی ژنان دەڵێن: ئاماری خۆسووتاندنی ژنان ڕوون نیە و هۆکاری خۆسووتاندن بۆ کێشەکانی وەک زۆریی حەشیمەت و پێکهاتە ناشیاوەکان، هەژاری ئابووری، بەربەستە کۆمەڵایەتییەکان، داب و نەریت و باوەڕە هەڵەکان لە کۆمەڵگا دەگەڕێتەوە.
توێژەرانی كۆمەڵایەتی لەو باوەڕە دان بەهۆی ڕێگەندان بە توێژینەوەی مەیدانی و تۆماركردنی حاڵەتەكانی خۆسووتاندن و خۆكوژی لە ناوچە كوردنشینەكان ئامارێكی راست و دروست لە رێژەی ڕووداوەكان لەبەردەستدا نیە و بێگومان ئاماری راستەقینەی خۆسووتاندن و خۆكوژییەكان لەو ڕێژەیە زیاترە.