ژنیکی دووگیانی ئیلامی لە سەربانی شوێنی کارەکەی، خۆی کوشت
20:29 - 6 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە فەرمانبەرانی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی ئیلام لە بەرزایی ١٥ میترییەوە خۆی فڕێ دایە خوارەوەو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمیر ١٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانبەرێکی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی ئوستانی ئیلام لە سەربانی شوینی کارەکەی و بە مەبەستی خۆکوژی خۆی فڕێ داوەتەوە خوارەوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
شوناسی ئەو ژنە کوردە که دووگیان بووه، \"م.خ\" راگەیاندراوە.
ئەم رووداوە لە مەیدانی ناسراو بە \"موقەدەس\"ی ئیلام هاتۆتە ئاراوەو و ئەو ژنە کوردەش دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە، کە سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان گیانی لەدەست داوە.
هەتا ئێستا هۆکار ئەو خۆکوشتنە روون نەبۆتەوە، بەڵام بەرپرەسی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی ئوستانی ئیلام بە هەوالدەریی ئیسنای راگەیاندووە، کە ئەو ژنە هیچ کێشەیەکی نەبووەو جێگەی متمانەی کاری و ئەخلاقی بووە.
تەرمی ئەو ژنە کوردە هەتا ئیستا لە پزیشکی دادوەریی شاری ئیلام راگیراوە.
ئوستانی ئیلام یەکێک لەو ئوستانانەی وڵاتی ئێرانە، کە زۆرترین رێژەی خۆکوشتنی تێدا تۆمار دەکرێت و بەپێی دوایین ئامارەکان، رێژەی خۆکوشتن ساڵ لە دوای ساڵ لەسەدا ٣٠ زیادبوون بەخۆیەوە دەبینێت.
پێشتر بەرپرسی کاروباری کۆمەڵایەتیی ئوستانی ئیلام لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئیسنا وێڕای ئیامەژە کردن بە زیادبوونی نرخی خۆکوژی بەهۆی \"لاواز بوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان\" لە ئوستانی ئیلام، رایگەیاندبوو: کاتێک شیرازەی بنەماڵە و پەیوەندییەکان لە کۆمەڵگەدا بەرەو لێکهەڵوەشانەوە بچێت، کێشەی تاک لەگەڵ تاکەکانی دیکە زیاد دەبێت و لە وەها دۆخێکدا ئەو کەسە هیچ دڵخۆشییەکی بە کۆمەڵگە نامێنێ و تەنانەت خۆیشی بۆ گرینگ نامێنێ و لە ئەنجامدا پەیونەدییە کۆمەڵایەتییەکان لە نێو بنەماڵە، هاوڕێ، شوێنی کاردا کەم دەبێتەوە، کە ئەمە خۆی هۆکاری پەنابردنی تاک بۆ خۆکوشتن لە کۆمەڵگەدایە.