ژنانی کەنگاوەر بەشێوەی خۆڕسک پەرستگەی "ئاناهیتا"یان خاوێن کردەوە

19:49 - 27 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: لەبەرەبەری ساڵی نوێ و وەرزی بەهار، رێژەیەکی بەرچاو لە ژنان و کچانی خەڵکی کەنگاوەر لە چالاکییەکدا دەستیان دایە خاوێن کردنەوەی شوێنەوار و ئاسەوارە دێرینەکانی ئەو شارە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوەتی ٢٧ی رەشەممە رێژەیەکی بەرچاو لە ژنان و کچانی بنەماڵەکانی شاری کەنگاوەر بەشێوەی خۆڕسک بەبێ پشتگیری هیچ لایەن و ناوەندیكی حکوومەتی، \"پەرستگەی ئاناهیتا\"یان لە شاری کەنگاوەر خاوێن کردەوە.

\"11586.jpg\"
ئەو چالاکییە لەلایەن ژنان و کچانی گروپەکانی خاچی سووری \"ئارمان\"، سیروان و نسیم (سروە)ی شاری کەنگاوەر ئەنجام دراوە.

مێژووی دروستکرانی پەرستگەی ئاناهیتا بۆ سەردەمی ساسانی و ئەشکانییەکان دەگەڕێتەوە و رووبەری ٢٢٠ میتر درێژی و ٢١٠ میتر پانایی لە شاری \"کەنگاوەر\"ی سەربە ئوستانی کرماشان هەڵکەوتووە.

وشەی ئاناهیتا بە واتای \"فریشتە، پاسەوانی ئاو، فراوانی و جوانی\"یە و ئەو پەرستگەیە بایەخێکی تایبەتی لەلای خەڵکی کەنگاوەر هەیە.