ژمارەی نوێی گۆڤاری هایا لەشاری مەریوان كەوتە بەر دیدی خوێنەران
14:45 - 1 پووشپەڕ 2714
كوردپا: نوێترین ژمارەی گۆڤاری هایا، کە شەشەمین ژمارەی چاپی ئەو گۆڤارەیە، لەشاری مەریوان و لە ٢٢٠ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو كرایەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ژمارەی ٦ی گۆڤاری هایا كۆمەڵێك وتار و شێعر و چیرۆك و لێكۆلینەوەی لەخۆ گرتووە و گۆڤارەكە چەندین بابەتی لەخۆ گرتووە و لە دوو بەشی زمانی كوردی و فارسی پێكهاتووە.
ئەم ژمارەیەی گۆڤاری هایا بۆ \"ئەدەبیاتی زارەكیی كوردی\" تەرخان كراوەو لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرانی گۆڤارەكە چەندین بابەتی نووسەران و لێكۆڵەرانیان تێدا گونجاندووە.
ژمارەی شەشی گۆڤاری هایا پێشكەشی مامۆستای كۆچكردوو محێدین حەقشناس کراوەو دەستەی بەڕێوەبەریی گۆڤارەكە فایلی ژمارەی داهاتووی \"هایا\"یان بۆ فەلسەفە، ئەدەب و هونەری منداڵان تەرخان كردووە.
بوون لە روانگەی \"نالی\"، رەخنە و ناساندنی كتێبی شێخ عوبەیدوڵڵای شەمزینی، یادداشتێك لە سەر شێعری نوێی دەیەی رابردوو و پەڕتووكی\"دێڕ\" پاشكۆی حەفتەنامەی (دیار كهن)، توێژینەوەیەك لەسەر دەنگناسیی زمانی كوردی، هەڵچوون و داچوونی دەریا، من ژنێك دەناسم، توێژینەوەیەك لەبارەی ئەدەبی زارەكی و خەسڵەتەكانی، فەرهەنگی زارەكی موكریان و ئینسکلۆپێدیایەكی ناوچەیی، هەندێك بیر و بۆچوونی فۆلكلۆریكی كوردی بەشێک لەو کۆمەڵە بابەت و شێعرانە بوون، کەلە گۆڤارەکەدا گونجێندراون.
خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری هایا، ئازاد محەممەدی و ئەركی سەرنووسەرییەكەشی لەئەستۆی \"ئەنوەر رەوشەنی\"یە.