ژمارەیەك چالاكی سیاسیی كورد لە كوردستانی توركیە دەستبەسەر كران
13:34 - 21 رەشەمه 2711
كوردپا: هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی توركیە ژمارەیەك چالاكی سیاسییان لە شاری \"ئەدەنە\"ی كوردستانی توركیە دەستبەسەر كرد.
دەزگا ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی توركیە 21 چالاكی سیاسیی كە ئەندامی پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی بوون، دەستبەسەر كردووە.
ناوەندە ئەمنیەتییەكان ئەو 21 كەسەیان بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیە دەستبەسەر كردووە.
ماڵپەڕی رووداو نێت بڵاوی كردەوەو، چەند رۆژ لەمەوبەریش پۆلیسی توركیە نزیك بە 45 چالاكی سیاسی و فەرهەنگیی دیكەی كوردی دەستبەسەر كردبوو.
هەر لەو پێوەندییەدا سەرلە بەیانیی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 21ی رەشەممە پۆلیسی توركیە ١١ هاووڵاتیی شرناخیان دەستبەسەر كردووە.
دەستبەسەر كراوان رەوانەی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی شرناخ كران و هەتا ئێستا هۆكاری دەستبەسەر كردنی ئەو ١١ كەسە نەزانراوە.