ژمارەیەك هاووڵاتیی گوندی "نێ" دوای یەك مانگ گیران چارەنووسیان نادیارە
16:51 - 3 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: دوای تێپەڕینی نزیك بە یەك مانگ لە دەستبەسەر كردنی ژمارەیەك لاوی گوندی \"نێ\"ی سەر بە مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بنەماڵەی ئەو چەند هاووڵاتییە بە بەردەوامی سەردانی ناوەندە ئەمنیەتییەكانیان كردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیارییەكیان لەمەڕ چارەنووسی منداڵەكانیان وەدەست نەكەوتووە.
رێكەوتی 19ی جۆزەردان دوو هاووڵاتیی خەڵكی گوندی نێ بە ناوەكانی وریا فەرەجی تەمەن 25 ساڵ كوڕی عەبدوڵڵا و پشتیوان ئەفسەری تەمەن 25 ساڵ كوڕی زۆراب خەڵكی مەریوان لە سنووری \"پیران\" لە كاتی گەڕانەوە لە هەرێمی كوردستان لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر كران.
هەروەها رێكەوتی 11ی پووشپەڕیش لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئیتلاعاتییەكان بۆ سەر گوندی نێ، چەند لاوێكی خەڵكی ئەو گوندە بەناوەكانی: حەمید پەرهیزكار كوڕی ئەحمەد 2 ـ ئیدریس كاوە كوڕی كەریم 3 ـ بورهان كەیوانپوور كوڕی عوسمان 4 ـ عادڵ پەروازە 5 - خهلیل گهردی کوڕی فایهق دەستبەسەر كران.
لە ناو ئەو دەستبەسەر كراونەدا تەنیا ئیدریس كاوە دوای لێدان و كوتانێكی زۆر رەوانەی زیندانی گشتیی شاری مەریوان كراوە.